كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، دوورخستنەوەی 46 كاندیدی راگەیاند، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش ده‌ڵێت، چونكه مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونیان تێدا نه‌بووه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه،عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان راگەیاندووه: پرۆسەی پشكنینی زانیاری كه‌سی بۆ كاندیدەكانی لیستی هەڵبژاردن لەناو حیزب و هاوپەیمانییەكان تا كۆتایی مانگی تەمموز بەردەوامە و دووپاتیشی كردەوە كە تا ئێستا 46 كاندید دوورخراونەتەوە، چونكە مەرجەكانی كاندیدكردنیان تێدا نەبووە.
عیماد جه‌میل ده‌شڵێت، حیزبه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌م بوونه كه نه‌یانووانیووه ره‌چاوی مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ كاندیدوون و ناردنی لیسته‌كانیان بۆ كۆمسیۆن.
عیماد جەمیل گوتیشی: به‌پێی یاسای سیستەمی تۆماركردنی كاندید ژمارە 3ی ساڵی 2005، لە مادەی (2) یەكەم - ج، سەبارەت بە لیستی كراوە، مەرجی ئەوەی داناوە كە لە 20%ی ژمارەی كاندیدەكان زیاتر بۆ هەڵگرانی بڕوانامە، بڕوانامەی ئامادەكاری، یان هاوتاكانیان تەرخان نەكرێت.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كان ئاشكرای كردووه: بەو پێیەش بوونی 11 كاندید كە بڕوانامەی ئامادەییان هەیە كاریگەری لەسەر ئەم ڕێژەیە هەیە، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش بە كاندیدەكانی خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆس گۆڕدراون.
سەبارەت بە نوێنەرایەتیی ئافره‌تان لە لیستە كراوەكاندا عیماد جه‌میل رایگه‌یاد، نابێت رێژەكەیان لە 25% كەمتر بێت لە كۆی ژمارەی كاندیدەكان، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش سێ كاندیدی پیاو گۆڕدراون بۆ ئەوەی دڵنیابن لە بەدەستهێنانی ئەم ڕێژەیە لە لیستەكەدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.