Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

لە پاکستان زیاتر لە 200 کەس بە هۆی باران بارین گیانیان لە دەست دا

کوردستان TV
100%

دەزگای بەڕێوبردنی کارەساتە نیشتمانییەکانی پاکستان ڕایگەیاند: لافاوی وەرزی، کاولکاری و قوربانیی زۆری لێ کەتووەتەوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 200 کەس.

ڕۆژی شەممە، 19ـی تەمووز، دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتە نیشتمانییەکانی پاکستان ئاشکرای کرد: ژمارەی قوربانییانی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە وڵاتەکەی گرتووەتەوە، 202 کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 560 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەزگاکە، باران و لافاوەکان زۆرترین زیانی گیانییان لە هەرێمی پەنجاب لێ کەوتووەتەوە کە 123 کەس گیانیان لە دەست داوە. هەروەها لە هەرێمی خەیبەر پختونخوا 40 کەس، لە سند 21 کەس و لە بەلووچستان 16 کەس گیانیان لە دەست داوە.

هۆکاری گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانیش بۆ چەندین ڕووداوی جیاواز دەگەڕێتەوە، لەوانە: ڕووخانی خانوو، لافاوی لەناکاو، خنکان، شۆرتی کارەبا و ڕۆچوونی زەوی.

بارانە بەخوڕەکان زیانێکی گەورەیان بە ژێرخانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان گەیاندووە و بوونەتە هۆی لەکارکەوتنی ژمارەیەکی زۆر لە ڕێگاوبانەکان، خانووەکان و باڵەخانە حکومییەکان.

بارانی وەرزی لە باشووری ئاسیا کە ساڵانە لە نێوان مانگەکانی حوزەیران و ئەیلوولدا دەبارن، بەردەوام دەبنە هۆی کارەساتی سروشتی و زیانی گەورەی گیانی و ماڵی لە ناوچەکەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.