Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 11:39

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا پرسی مووچە و نەوتی کوردستانیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆز ستیڤن ڤەیگن هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

ڕۆژی شەممە 19ی تەمووز، مەسرور بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لە کۆبوونەوەکەدا، کە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا باڵیۆز ڤەیگن، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ قەوارەی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانێکی بە هێز دووپات کردەوە. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکوومەتی فیدراڵ لە زووترین کاتدا، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و لە نزیکترین کاتیشدا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەست پێ بکاتەوە .هەروەها دەبێت هێرشی تیرۆریستی و تێکدەرانەی درۆنەکان بۆ کێڵگە نەوتییەکان و ژێرخانی وزەی هەرێم بوەستێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێک بهێنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.