فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە درێژەی پرۆژەکانی کابینەی نۆیەم بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان، پرۆژەی ڕێگای دووسایدی 2800 مەتری، لەنێوان ڕانیە و سەرکەپکان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.
ئاشکراشی کردووە، پرۆژەکە دروستکردنی ئاوەڕۆی سەندووقی بە درێژیی 1700 مەتر لەخۆ دەگرێت، هاوکات ناوەندی شەقامەکە سەوز دەکرێت و سیستەمی ئاودێریی بۆ دادەنرێ. بەشێکی دیکەی پرۆژەکە دانانی 120 ستوونی ڕووناکییە و تەواوی پرۆژەکەش 4 ملیار دیناری تێدەچێ.
ڕێگاکە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیارانی گوند و شارۆچکەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین - سۆران دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.