Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 20:22

لە ئاکرێ بە ڕووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لە دەست دا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی ئاکرێ – رۆڤیا، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

رۆژی شەممە 19ـی تەمووز، لە رێگەی نێوان ئاکرێ-رۆڤیا، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بە هۆیەوە شۆفێرەکە گیانی لە دەست دا و سەرنشینێکیش بریندار بوو.

غەفار تەیب، پەیامنێری کوردستان تیڤی دەڵێت؛ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندا تۆکسۆن هاتووەتە پێش ئەو شۆفێرە و ویستوویەتی خۆی لێ لابدات، بەڵام کۆنترۆڵی لەدەست داوە و ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر بووە، وەرگەڕاوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی؛ ئۆتۆمبێلەکە دوو کەسی تێدا بووە و هەردووکیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، شۆفێرەکە بە ناوی ئەرکان زوهێر کە خەڵکی ئاکرێیە، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.