Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:38

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ئاگربەستی سەرتاسەریی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە پەیامێکدا ئاگربەستی سەرتاسەری و گشتگیری ڕاگەیاندو و داوای لە هەمووان کردووە بە بێ جیاوازی پابەندی ئەم ئاگربەستە بن و پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل و گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان مسۆگەر بکەن.

ڕۆژی شەممە 19ی حوزەیرانی 2025 سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: "لەسایەی ئەو دۆخە هەستیارەی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت و لە پێناو ڕێگریکردن لە خوێنڕشتنی سوورییەکان، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەلامەتیی گەلەکەی و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و مرۆیی، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ئاگربەستێکی گشتگیر و دەستبەجێ ڕادەگەیەنێت".

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لەو ڕاگەیاندراوەدا داوای لە هەمووان کردووە: "بەبێ جیاوازی، کە بە تەواوی پابەندی ئەم بڕیارە بن و دەستبەجێ هەموو کردەوە شەڕانگێزییەکان لە سەرجەم ناوچەکاندا ڕابگرن، و پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل و گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ هیچ بەربەستێک مسۆگەر بکەن".

ئاماژەی بەوەش کردووە "هێزەکانی ئاسایش لە ژمارەیەک ناوچەدا، بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە و پاراستنی ئاسایشی گشتی و دابینکردنی پاراستنی هاووڵاتییان و موڵک و ماڵیان، دەستیان بە بڵاوبوونەوە کردووە؛ بەشێوەیەک کە هێورکردنەوە و سەقامگیری بەهێز بکات".

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا هۆشداری داوە لە هەر پێشێلکارییەکی ئەم بڕیارە و ڕایگەیاندووە و ئەمە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانی دادەنرێت و ڕووبەڕووی ئەو ڕێکارە یاساییانە دەبێتەوە کە بەگوێرەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان، پێویستە بگیرێنە بەر"..

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.