Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 15:36

کەشناسی: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی خۆڵبارین دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتى ساماڵ و گەرم دەبێت.

ڕۆژی شەممە، 19ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ ''ئاسمان بەگشتى ساماڵ و گەرم دەبێت''. هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی یەکشەممە، 20ـی تەمووز، '' ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان".

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات: سبەی پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ، یەک بۆ دوو پلە نزم ببێتەوە.

 

پلەی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 41 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.