نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەکانی یەکەم و دووهەمی عێراق.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە: "لە دڵەوە بەگەرمی پیرۆزبایی لە یانەی تۆپی پێی دهۆک دەکەم کە بوو بە یەکەمی جامی عێراق و هەروەها پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکەم کە پلەی دووی بەدەست هێنا. دەستخۆشییان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: "گەیشتنی هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ بەم ئاستە مایەی دڵخۆشی و شانازیی هەموو کوردستانییانە".
هیواشی خواستووە ئەم ئاست و سەرکەوتنە گیانی وەرزشی لە کوردستان و بە گشتی لە هەموو عێراق بەهێزتر بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.