Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 11:02

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک و زاخۆ دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا، پیرۆزبایی له‌ هه‌ردوو یانه‌ی وه‌رزشیی دهۆك و زاخۆ کرد به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می جامی عێراق و ڕایگەیاند، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوردستان سه‌ركه‌وت.

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆك بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا بووه‌ پاڵه‌وانی جامی عێراق و یانه‌ی زاخۆش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ردوو یانه‌ و وه‌رزشوانانی كوردستان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت:

"پیرۆزبایی ل هەردوو یانێت دهۆک و زاخۆ دکەم بۆ ب دەستڤەئینانا پلەیا یەک و دوو یا جاما عێراقێ و هیڤییا سەرکەفتنا بەردەوام بۆ هەردوو یانەیان دخوازم. گرنگ ئەوە کوردستان ب سەرکەفت."
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.