دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سودانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه له هێرشه درۆنییه‌كان پێكهات كه راداری عێراقی تێپه‌ڕاندووه، گوته‌بیژی محه‌مه‌د شیاع سوودانیش ده‌ێڵت، ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریخستووه هێرشه درۆنییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خاكی عێراق ئه‌نجام دراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ته‌مووز،ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌باح نه‌عمان گوته‌بێژى محه‌مه‌د شیاع سوودانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به هێرشه درۆنییه‌كانی ئاشكرا كردووه و رایگه‌یاندووه: " لایه‌نێكی عێراقى به‌رپرسیاره له هێرشه‌كان و درۆنه‌كانیش له ده‌ره‌وه دروست كراون". به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و لایه‌نه بكات.
سه‌باح نه‌عمان زیاتر گوتی : ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریخستووه، درۆنه‌كان كێشیان جیاواز بووه و له ده‌ره‌وه‌ی عێراق دروست كراون، به‌ڵام نه‌شیشارده‌وه كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی عێراق درۆنه‌كان هه‌ڵدراون و سنووری راداری عێراقی بڕیووه.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبار كردنی لایه‌نێكی دیاری كرا‌و كه ده‌ستی له‌و هێرشه درۆنییه دوژمنكارانه هه‌بێت گوته‌بێژی سوودانی ئاشكرای كرد، "هێرشه‌كان به پشتگیریی لایه‌نێكی عێراق ئه‌نجام دراون ،به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ناوی خودی لایه‌نه‌كه نه‌كردووه".
سه‌باح نه‌عمان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هه‌موو ئه‌و فڕۆكانه‌ى له شێوه‌ی درۆن به‌كارهاتوون خۆكوژی بوونه و یه‌ك جۆر بوونه.
سه‌باح نعمان له راگه‌ینراوه‌كه‌دا راشیگه‌یاندووه: ئه‌و ده‌ستدرێژییه دوژمنكارییه هه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌یه و پێشێلكردنى سه‌روه‌رى نیشتمانییه.
ده‌شڵێت، رێگه به هیچ لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی نادرێت ئاسایشى عێراق و سه‌قامگیرییه‌كه‌ى تێك بدات.
جێی باسه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له 19 هێرشی درۆنی كراوه‌ته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و شار و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش ناره‌زایی زۆری له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و شه‌قامی عێراقی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق داوای ده‌ست به‌جێ وه‌ستاندنی ئه‌و هیرشه درۆنییانه ده‌كه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.