به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی كۆیه ڕایگەیاند، دوای ڕوودانی گرفتێكی ته‌كنیكی له وێستگه‌ی كاره‌بای ناحیه‌ی ئاشتی، كه بووه هۆی بڕینی كاره‌بای پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد - كۆیه، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه و ده‌ست به دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هەینی 18ـی تەمووز، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی قەزای كۆیە له ڕاگه‌یێندراوێكدا هاووڵاتییانی سنووره‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی ڕووی له پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد - كۆیه كردبوو، به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر كراوه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 1:30ـی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی وێستگه‌ی كاره‌بای ناحیه‌ی ئاشتی، كاره‌بای سه‌ره‌كیی پڕۆژه‌كه‌مان بڕا، تیمه‌كانمان بۆ ماوه‌ی 13 كاتژمێر به‌رده‌وام بوون له كارپێكردنی پڕۆژه‌كه به مۆلیده و ئه‌و ئاوه‌ی له حه‌وزه‌كانی هه‌یبه‌سوڵتان و كێله‌خواره هه‌بوو، به‌سه‌ر به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كاندا دابه‌ش كرا."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوە، به هه‌وڵی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای كۆیه و كۆنترۆڵی هه‌ولێر، توانراوە كاتژمێر 4:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و كاره‌بای نیشتمانی بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی بۆگد - كۆیه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی كۆیه دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییان كه له ئەمڕۆ ئێواره‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئاوی ماڵان ده‌كرێته‌وه و پێشینه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ماڵانه ده‌بێت كه ئه‌مڕۆ نۆره‌ی ئاویان بووه و به‌هۆی ئه‌م گرفته‌وه ئاویان پێنه‌گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.