به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوان و كاری ره‌ش دادگای باڵای ئه‌ڵمانیا دوای سه‌ڵماندنی راستییه‌كان، بڕیاری دا 81 هاووڵاتیی ئه‌فغانی دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ته‌مووز، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا لە فروکەخانەی "لایپزیک " لە رێگه‌ی فروکەیەکی هێلی ئاسمانی قەتەری 81 هاووڵاتیی ئەفغانی دیپورتی کابول کرده‌وه، ئه‌وه‌ش دوای سه‌ڵماندنی به‌ڵگه‌ی یاسایی له دادگا كه تاوان و كاری ره‌شیان له وڵاته‌كه ئه‌نجام داوه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئەلکساندەر دوبرینت وەزیری ناوخوی ئەلمانیا راگەیاند: "ئەمانە ئەو کەسانەن کە دادگا بریاری دیپورتکردنەوەیانی داوە و تاوانیان ئەنجام داوە، بۆیه رەوانەی ئەفغانستان کراونه‌ته‌وه، پرۆسه‌كه‌ش بە هاوکاری هێلی ئاسمانی قەتەری ئه‌نجام دراوه".
راشیگه‌یاند: ئەمە دووەم کاروانە حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا دیپۆرتی بكاته‌وه دوای هاتنی حكوومه‌تی تالیبان، لەگەل ئەمەشدا ئەلمانیا نایه‌وێت په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ تالیبان بپچڕێنێت.
ئەلکساندەر دوبرینت، وەزیری ناوخوی ئەلمانیا ده‌شڵێت: ئەم کەسانەی دیپۆرتكراونه‌ته‌وه مەترسیدار بوونه بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا، بۆیه دادگا ئه‌و بریاره‌ی داوه.
دەزگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌ڵمانیا راگەیاندووه: لە ناو ئەم تاوانبارانەدا چەند کەسێک هەبوونه کاری سێکسیان لەگەل منالانی خوار ته‌مه‌نی 18 سالی ئەنجام داوە.
په‌یامنێر : خالید عه‌لی
![]()
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.