كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ژمارەی ئەو كەسانەیان بڵاو كردەوە كە تا ئێستا فۆڕمی كارمەندانی سەر سندووقیان پڕكردۆتەوە بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
كۆمیسیۆن رایگەیاند: تا ئێستا بەشێوەیەكی گشتی لە تەواوی عیراق زیاتر لە 771 هەزار كەس فۆڕمی ئۆنلاینی كارمەندانی سەر سندووقیان پڕكردۆتەوە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كۆمیسیۆن بڵاوی كردۆتەوە، لە هەولێر 4760 كەس فۆڕمەكەیان پڕكردۆتەوە، لە سلێمانی 41206 كەس، لە دهۆك 30683 كەس، لە كەركووك 44224 كەس.
ئەوەی دەردەكەوێت ئەوەیە كە لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆك)، ئافرەتان زیاتر فۆڕمەكەیان پڕكردۆتەوە بەراورد بە پیاوان، هەروەها دەردەكەوێت كە دەرچووانی دانەزراویش زیاتر فۆڕمەكەیان پڕكردۆتەوە بەراورد بە فەرمانبەران.
بڕیارە ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
وێنە: خشتەی پڕكردنەوەی فۆڕمی كارمەندانی سەر سندووق بەگوێرەی پارێزگاكان:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.