دوای مانگێك لە چۆڵكردنی باڵەخانەی باڵیۆخانەی ئەمریكا لەبەغدا بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكان، بەشێكی زۆری كارمەند و فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەكە لە بەغدا گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: بەشی زۆری كارمەند و فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان.
راشیگەیاند: ئەو كارمەندانەی لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر مۆڵەتیان وەگرتبوو و كاروبارەكان راگیرابوون، ئەوانیش گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان و دەوامی ئاسایی دەستی پێ كردۆتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەو كارمەندانەی لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا كشاندبووەوە، هەروەها كاروبارەكانی لە كونسوڵخانەی هەولێر راگرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.