وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری قوربانییان بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەی مۆڵێكی شاری كووت لە پارێزگای واسیت بڵاو دەكاتەوە.
وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت: ئاماری كۆتایی ئەوەیە كە بەهۆی رووداوەكە 61 گیانلەدەستدان هەیە، لەو ژمارەیەش 43 تەرم ناسراونەتەوە و رادەستی كەسوكاریان كراون، بەڵام تا ئێستا 18 تەرم نەناسراونەتەوە.
سەبارەت بە ژمارەی بریندارانیش، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت: 38 بریندار هەیە كە 33 لەوانە بەهۆی دووكەڵ و تەنگەنەفەسی بریندار بوون، 5 برینداری دیكەش سوتاون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگر لە باڵەخانە و مۆڵێكی شاری كووت سەر بە پارێزگای واسیت كەوتەوە و بەهۆیەوە نزیكەی 100 كەس بوونە قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.