ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیاندراوێکدا هاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە، بەشێک لە ڕێگای هەولێر-سۆران بە هۆی قیڕتاوکردنەوە دادەخرێت.
ڕۆژی سێشەممە 15ی تەمووزی 2025، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند " بۆ ماوەی یەک ڕۆژ واتا سبەی چوارشەممە 16/07/2025، بەهۆی قیڕتاوکردنی بەشێکی ڕێگای سۆران-خەلیفان لە ناو گەلی عەلی بەگ، ڕێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە کاتژمێر 7ی بەیانی تا کاتژمێر 10ی شەو بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دادەخرێت و هاووڵاتییان دەتوانن ڕێگای بێخال-ڕواندز-سۆران بەکاربێنن.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاشیگەیاندووە ڕێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر، تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک کراوە دەبێت و بارهەڵگرەکان دەتوانن ڕێگای سۆران-ڕواندز-بێخاڵ بەکاربێنن.
داواشی لە هاموشۆکارانی ئەم ڕێگایە کردووە، هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران و تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.