Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 12:28

ئەمریکا هێرش بۆ سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد

کوردستان TV
100%

کۆنسولخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد.

ڕۆژی سێشەممە 15ی تەمووزی 2025، کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند؛ "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ھێرشە درۆنیانەی ئەم دواییە دەکات لە سەرانسەری عێراقدا، بە ھەردوو ھێرشی درۆنی ١٤ و ١٥ مانگی تەمووزیشەوە  بۆ سەر ژێرخانی گرنگی کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و سەرسەنگ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆنسولخانەی ئەمریکدا هاتووە: "پێویستە حکومەتی عێراق پیادەی دەسەڵاتی خۆی بکات بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی لایەنە چەکدارەکان بۆسەر ئەو شوێنانە لە ناوخۆی وڵاتدا، بەو شوێنانەشەوە کە کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان وەبەرھێنانیان لە داھاتوی عێراقدا کردووە".

جەختیشی کردووەتەوە؛ "ئەو ھێرشانە قبوڵکراونین و ھەڕەشەن بۆسەر سەروەریی عێراق و تەگەرە دەخەنە بەردەم ھەوڵەکانی عێراق بۆ سەرنجڕاکێشانی وەبەرھێنانی دەرەکی".

کۆنسولخانەی ئەمریکا حکوومەتی عێراقی هان داوە "لێکۆڵینەوە بکات تا بزانێت کێ لە پەنای ھێرشەکانەوەیە و ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییان بکاتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.