Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 06:38

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تەقینەوەکەی کێڵگەی سەرسەنگ بە هۆی هێرشێکی تیرۆریستییەوە بووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد تەقینەوەکەی کێلگەی نەوتی سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆک بە هۆی هێرشێکی تیرۆریستییەوە بووە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە (15)ی تەمووزی 2025 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرشێکی تیرۆریستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک. ئاماژە بەوەش کراوە هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیاندراوەکەیدا هێرش بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستانی بە توندی ئیدانە و شەرمەزار کردووە. باسی لەوەش کردووە ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت کە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.