وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان ئاگاداری قوتابییانی پۆلی 12ی خوێندنی ئیسلامی دەكاتەوە كە سبەی دووشەممە دەتوانن بچنە قوتابخانەكانیان بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025ی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راگەیەنرا.
راشیگەیاند: قوتابییان دەتوانن سبەی دووشەممە رێكەوتی 14ی تەمووزی 2025 لە رێگەی قوتابخانەکانیان، ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش دا كە کۆتا رۆژ بۆ پەڵپ (اعتراض) رۆژی 20/7/2025 دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.