Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 15:04

فرۆكه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی له‌نده‌ن ساوسێند كه‌وته‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

 پۆلیسی ئینگلتەرا رایگەیاند ، فڕۆکەیەک كه‌ درێژی 12 مه‌تر بووه‌ لە فڕۆکەخانەی "لەندەن ساوسێند " لە کەنارەکانی باشووری رۆژهەڵاتی بریتانیا کەوتە خوارەوە و تا ئیستا زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ،پۆلیسی ناوخۆیی له‌نده‌ن رایگەیاندووە، ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوی پێکدادانێک کە فڕۆکەیەکی 12 مەتری له‌ كاتی به‌رز بوونه‌وه‌ی له‌ فڕۆکەخانەی "لەندەن ساوسێند" به‌ر فیده‌ری به‌رزی هێڵه‌كانی كاره‌با و ئینترنێت كه‌وتووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە زیانه‌كان چۆنن و چەند کەس لە فڕۆکەکەدا بووه‌ ، پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌كانی ده‌ست پیكردووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ی رۆژنامە بریتانییەکان کە لەلایەن رۆیتەرزەوە پشتڕاست کراونەتەوە، دەرکەوتووە، رووبه‌ری فڕینی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ هۆكار بووه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ كه‌ نزیکەی 56 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی لەندەنەوە دوورە.

خزمەتگوزاری ئەمبولانسی رۆژهەڵاتی بریتانیا رایگەیاندووە کە چوار ئەمبولانس و ئۆتۆمبێلی دیکەی وەڵامدانەوەیان ناردووە.

لای خۆیه‌وه‌ فڕۆکەخانەی "لەندەن ساوسێند" له‌ ماڵپه‌ری خۆیان بڵاوییان كردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌ وه‌ پێنج گەشتی نێودەوڵەتیی هەڵوەشاونەتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.