میدیایەكی جیهانی ئەمڕۆ یەكشەممە ئاشكرای كرد كە ئیسرائیل پلانی بۆ دووبارە هێرشكردنەوە سەر ئێران داڕشتووە، ئاماژە بەوەش دەكات كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاگاداری پلانەكەیە.
ئاژانسی (ئەی ئێن ئەی)ی ئاسیایی بڵاوی كردەوە: ئیسرائیل پێیوایە ئێران بەشێكی زۆر لە ماددە یۆرانیۆمەكانی گواستبووەوە بۆ بنكەی ئەتۆمی ئەسفەهان و لەوێ لە ترسی هێرشەكانی مانگی رابردوو شاردرابوونەوە.
بڵاویشی كردەوە: هەردوو حكوومەتی ئەمریكا و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئەو بۆچوونەی كە رێژە یۆرانیۆمی ماوەی ئێران جێگەی مەترسین.
سەرچاوە میدیاییەكە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئەمریكا و ئێران سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران نەگەیشتنە رێككەوتنی نوێ، ئەوا هێرشە نوێیەكەی ئیسرائیل دەست پێ دەكات.
نەشی شاردەوە كە ئیسرائیل و ئەمریكا پلانیان داڕشتووە لە هێرشە نوێیەكەدا تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێران لەناو ببەن و بەیەكجاری كۆتایی پێ بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.