وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راپۆرتی ئاژانسی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی بە "بوختان" ناساند و ره‌تیكرده‌وه كه ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری رووسیا داوای له ئێران كردبێت رێککەوتنێکی ئەتۆمی قبوڵ بکات کە رێگری بکات لە پیتاندنی یۆرانیۆم کە واشنتۆن بەدوایدا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی ته‌مووز، ماڵپه‌ری هه‌واڵی "ئاكسیۆسی"ئه‌مریكی له زاری سه‌رچاوه نزیكه‌كانی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه، پوتین داوای له ئێران کردووه رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قه‌بوڵ بكات توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی نه‌مێنێت.
لای خۆیه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی "ئاكسیۆسی" داوه‌ته‌وه و رایگەیاندووه، راپۆرتی ماڵپەڕەکە پێدەچێت هەڵمەتێکی تری ناشرینی سیاسی بێت کە ئامانج لێی توندترکردنی گرژییەکانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بێت.
له وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌وان چەندین جار جەختیان لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی قەیرانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران کردووەتەوە بە تەنیا لە رێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە و ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ یارمەتیدان و دۆزینەوەی چارەسەری پەسەندکراو لای هەردوولا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو: مۆسكۆ به‌دوای گرژی تووندتری نێوان ئێران و ئه‌مریكادا نییه، به‌ڵكو ئازه‌وومه‌ند بووه نێوه‌ندگیرێكی هاوسه‌نگ بێت بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ئه‌تۆمیی ئێران.
جێی سه‌ره‌نجه، پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم ناکۆکییەکی گەورەی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دروست كردووه، لە کاتێکدا تاران پێداگری دەکات کە مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی هه‌یه، بەڵام ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمە بە "هێڵی سوور" دەزانێت.
لە بەرامبەردا مۆسکۆ بە ئاشکرا بەرگری لە مافی تاران کردووە بۆ بەرده‌وامی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی مەدەنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.