لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممەوە لە بەغدا پایتەختی عێراق خۆپیشاندانی هاووڵاتییان دەستی پێ كردووە و هاووڵاتییان داوای خزمەتگوزاری و تەزووی كارەبای زیاتر دەكەن.
بەگوێرەی میدیاكانی بەغدا، دەیان هاووڵاتی ناوچەی ئەمین لە رۆژهەڵاتی بەغدا گردبوونەتەوە و دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە.
خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزاری و پێدانی زیاتری كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی دەكەن بەتایبەت كە ئێستا پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو روویان لە بەرزبوونەوە كردووە.
خۆپیشاندەران چەندان تایەی ئۆتۆمبێلیان لەناو شەقامە سەرەكییەكانی گەڕەكەكە سوتاندووە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش خۆپیشاندانەكان بەردەوامیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.