Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

لە بەرواری باڵا ورچێک هێرشی کردە سەر شوانێک و برینداری کرد

کوردستان TV
100%

لە چیای ستونیای بەرواری باڵا، ورچێک هێرش دەکاتە سەر شوانێک و چەند شوێنێکی بریندار دەکات.

ئەمرۆ یەکشەممە 13ـی تەمووز، ئەحمەد ئۆرەیی، موختاری گوندی ئۆرە بە هێرش ئیسکان، پەیامنێری کوردستان تیڤی گوت: شوانێک لە بناری چیای ستوینا لەخوار گوندی ئورەی باڵا لەلایەن ورچێکەوە پەلامار دەدرێت و بریندار دەبێت.
هاووڵاتییەکە ناوی "هۆشیار ساڵح"ە و خەڵکی گوندی ئۆریەی سەر بە ناحیەی کانی ماسییە لە بەرواری باڵا، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی، ورچێک هێرش دەکاتە سەری و چەند شوێنێکی بریندار دەکات.
 هاووڵاتییەکە  خۆی لە دەستی ورچەکە دەرباز دەکات، بەڵام هێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندی لەو ناوچەیە نییە، بۆیە ناچار خۆی دەگەیەنێتە گوندی ئۆرە و لەلایەن هاووڵاتییانی ئەو گوندە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک دەکرێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان باری تەندروستی جێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.