Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 15:04

پزیشکیان: جەنگ لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە

کوردستان TV
100%

سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، جەنگ براوەی نییە و لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە. دەشڵێت، حکوومەتەکەی لە رێگەی دیپلۆماسییەوە کاردەکات بۆ رێگریکردن لە بەردەوامیی گرژی و پەرەسەندنەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەمووز، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، هیچ لایەنێک لە جەنگدا براوە نییە و حکوومەتەکەی هەوڵی دیپلۆماسیی چڕ دەدات بۆ رێگریکردن لە بەردەوامیی ناکۆکی و پەرەسەندنەکان.

قسەکانی پزیشکیان لە میانی سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا بووە بۆ وەزارەتی نەوت، کە تێیدا لەگەڵ وەزیر و بەڕێوەبەرە باڵاکان کۆبووەتەوە و داوایکردووە ئامادەکاریی پێشوەختە بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی وەرزی زستان و رێگریکردن لە هەر قەیرانێکی ئەگەریی وزە.

پزیشکیان گوتی: "وڵاتەکەی لە رێگەی دیپلۆماسییەوە هەوڵدەدات رێگری لە دووبارەبوونەوەی جەنگ و پێکدادانەکان بکات". هاوکات جەختیکردەوە، ئێران هەرگیز ملکەچی هەڕەشە و هەژموونخوازی نابێت.

پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد، حکوومەتەکەی هەوڵدەدات پارێزگاری لە سەقامگیریی ناوخۆیی بکات و پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێزبکات و گوتی: "ئاشتی بژاردەیەکی ستراتیژییە، بەڵام بەرگریکردن لە کەرامەت و سەروەری، سازشی لەسەر ناکرێت."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.