ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا له‌باره‌ی وه‌ڵامی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به زیاده‌ی باجی گومرگیی ئه‌مریكا كه دۆناڵد تره‌مپ بۆ رێژه‌ی 30% به‌رزی كرده‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان رایگەیاند، برۆکسل لە وەڵامی باجەکانی ئەمریکا هەوڵدەدات بگاتە رێککەوتنێک،بۆیه تا یه‌كی ئاب وه‌ڵامی خێرای به‌رپه‌چدانه‌وه‌مان نابێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13ی ته‌مووز، ڤۆن دێر لایین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: "ئەمریکا پەیامی بۆ ناردووین و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووه کە رێوشوێنەکان جێبەجێ دەکرێن دوای 20 رۆژی تر له‌باره‌ی 30%ی زیاده‌ی باجی گومرگیی به‌سه‌ر كاڵا هاورده‌كراوه‌كان".
ڤۆن دێر لایین ده‌شڵێت: "ماوەی راگرتنی رێوشوێنە بەرپەرچدانەوەکانمان بۆ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ تا 1ی ئاب درێژ دەکەینەوە، تا له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رێگه‌ی دانوستانی ئابوری و بارزگانی بگه‌ینه رێككه‌وتنی هاوبه‌ش ."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.