Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 07:16

مەسرور بارزانی: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی پرسی مووچە و نەوتی کوردستانمان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکیان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئەنجامدا و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

رۆژی یەکشەممە 13ـی تەمووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەتمان سەبارەت بە دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کرد".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەکات و دەڵێت؛ "جەختمان لە چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لەمبارەیەوە کۆدەنگیی و هاوهەڵوێستیی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کە مافێکی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانە".

مەسرور بارزانی دووپاتی دەکاتەوە؛ "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە کاری هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بەم کێشەیە کە بە داخەوە، کاریگەری زۆر خراپی کردووەتە سەر بژێویی و بارودۆخیی ژیانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و ئەم بابەتەش، کاری لە پێشینە و ئێستای حکوومەتە و لەم پێناوەشدا ، لە کاری بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.