سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات و دەڵێت، هەردوو تیم و هەموو یاریزانەکانیان، جێگەی شانازین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی جامی عێراق، پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" رایگەیاند: "لە دڵەوە و بە گەرمی پیرۆزبایی لە هەردوو تیمی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکەم کە سەرکەوتن و گەیشتنە یاریی کۆتایی جامی عێراق".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ئاست و توانای هەردوو یانەی کرد و بە جێگەی شانازیی بۆ هەمووان وەسفی کردن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە: "هەردوو تیم و هەموو یاریزانەکانیان، جێگەی شانازین. دەستخۆشییان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ژ دل و ب گه‌رمی پیرۆزباهیێ ل هه‌ردو تیمێت ته‌پا پێی یێت دهۆک و زاخۆ دکه‌م کو سه‌رکه‌فتن و گه‌هشتنه یارییا دویماهیێ یا جاما عیراقێ. هه‌ردو تیم و هه‌می یاریزانێت وان، جهێ شانازییێنه. ده‌ستخۆشیێ لێ دکه‌م و هیڤییا سه‌رکه‌فتنێت به‌رده‌وام بۆ وان دخازم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.