بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووە.
ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی تەمووز، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: سبەی دووشەممە، 14ـی تەمووز، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی شۆرشی 14ـی تەمووزی ساڵی 1958، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێت.
لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی سێشەممە، 15ـی تەمووز، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان دەست پێ دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.