Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 22:37

مەسرور بارزانی: گه‌یشتنی دهۆك و زاخۆ بۆ یاریی كۆتایی جامی عێراق شانازییه‌كی مه‌زنه‌

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی گەیشتنیان بۆ یاریی کۆتایی جامی عێراق و ئەم دەستکەوتە بە شانازییەکی گەورە بۆ هەموو کوردستانیان وەسف دەکات.

رۆژی یەکشەممە 13ـی تەمووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی وەرزشیی دهۆک و زاخۆ کرد، دوای ئەوەی هەردوو یانەکە توانیان بگەنە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی جامی عێراق لە تۆپی پێدا.

سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" بڵاویکردووەتەوە: "بەبۆنەی گەیشتنە یاری کۆتایی جامی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە هەردوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکەین."

هەروەها ئەم سەرکەوتنەی بە نیشانەی توانا و بەهرەی لاوانی هەرێمی کوردستان وەسف کردووە و بە شانازییەکی مەزن بۆ تەواوی کوردستانییانی لەقەڵەم داوە.

 لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سەرۆکی حکوومەت نووسیویەتی: "هیوای من سەرکەوتنی ئێوەیە".

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت:

ب هەلکەفتا گەهشتنا وە بۆ یاریا دووماهیێ یا جاما عێراقێ، گەرمترین پیرۆزباهییان ل هەردوو تیپێن تەپاپێی یێن دهۆک و زاخۆ دکەین. ئەڤ دەستکەفتە گرۆڤەیە ل سەر شیان و بەهرەیا گەنجێن مە و شانازیەکا مەزنە بۆ تەڤ کوردستانییان. هیڤییا من، سەرکەفتنا وەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.