رووداوێکی پێکدادان لە نێوان بارهەڵگرێک و ماتۆرسکیلێک روودەدات و دەبێتە هۆی مردنی گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ.
سەرچاوەیەکی پۆلیس بە پەیامنێری کوردستان تیڤی هەڵۆ جەباری ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە ڕێگای نێوان کەرکووک و داقوق بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسکیلێکدا و دەستبەجێ ماتۆرسوارەکە گیانی لەدەستداوە".
بە گوتەی پۆلیس: ئەو گەنجەی گیانی لەدەست داوە تەمەنی 27 ساڵە و بە نەتەوە عەرەبە و دانیشتووی کۆمەڵگەی عبورە.
سەرچاوەکەی پۆلیس ئاشکرای دەکات، شۆفێری بارهەڵگرکە دەستگیر کراوە و تەرمی گەنجەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشت داقوق کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.