بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کارکردنەوە، هاتوچۆ لە بەشێک لە رێگەی نێوان کەلار و دەربەندیخان کراوەتە یەک ئاراستە و داوا لە شۆفێران دەکات بۆ رێگریکردن لە رووداو، ئاگاداریی خۆیان بن.
ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "شۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی کارکردن لە ڕێگەی کەلار - دەربەندیخان، لە نزیک گوندی لەواوان، ڕێگەکە دەبێتە یەک ئاراستە."
هاتووچۆی گەرمیان روونیکردووەتەوە کە هاتن و چوونی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە سەر ئەو ئاراستەیەی کە بەرەو قەزای دەربەندیخان دەڕوات.
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا داوا لە شۆفێران کراوە کە بە ئاگاییەوە شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی لە هەر رووداوێکی نەخوازراو بەدوور بن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.