Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 17:29

ماکرۆن داوای بەرگریی توند لە بەرژەوەندییەکانی ئەوروپا دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەرەنسا، ئەمڕۆ شەممە نیگەرانیی قووڵی وڵاتەکەی دەربڕی و داوای لە یەکێتیی ئەوروپا کرد بە توندی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئەوروپا بکات. ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگیی بە رێژەی 30% بەسەر کاڵا ئەوروپییەکاندا کرد.

 

ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمووز، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، داوای لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا کرد "بەخێرایی ئامادەکارییەکان بکەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێچەوانە، ئەگەر تاوەکو 1ـی ئابی داهاتوو هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکادا بەدی نەهات".

سەرۆکی فەرەنسا روونی کردەوە کە یەکێتیی ئەوروپا ماوەی چەند هەفتەیەکە لە دانوستاندندایە لەگەڵ ئەمریکا و جەختیشی کردەوە کە فەرەنسا بە تەواوی پشتگیریی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی دوولایەنە کە رێز لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو لا بگرێت.

لەلایەکی دیکەوە، لۆران سان مارتان، وەزیری بازرگانیی دەرەوەی فەرەنسا، ئاماژەی بە ئەگەری وەڵامدانەوەیەکی هاوشێوە لەلایەن فەرەنساوە کرد، بەتایبەتی بۆ کاڵا و خزمەتگوزارییە ئەمریکییەکان، ئەگەر برۆکسل نەگاتە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە.

هەروەها، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، رەخنەی لە راگەیێندراوەکەی ترەمپ گرت، جەختیشی کردەوە کە یەکێتییەکە ئامادەیە بۆ بەردەوام بوون لە کارکردن بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا.

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.