Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:49

راگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

کوردستان TV
100%

دوای گفتوگۆی چڕی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر دۆخی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵوێست و به‌رچاوروونییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌غدا، باره‌گای بارزانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، به‌ڵێن دراوه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كێشه‌ی مووچه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌..

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست کۆبوویەوە.

هەر ئەمڕۆ د.فواد حوسێن دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی گەڕاوەتەوە کوردستان و بە مەكتەبی سیاسیی پارتی راگەیاندووە كە لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان و حكوومەتی عێڕاقی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵێنی ئەوەیان داوە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرسی ناردنی مووچە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان  چارەسەر بکرێت. 

هەر لەسەر داوا و بەڵێنی ئەوان و لەپێناو  بەردەوامبوونی گفتوگۆیەكی هێمنانە و ڕەچاوکردنی بارودۆخ و بەرژەوەندیی گشتی، پێمان باش بوو دوا دەرفەت بە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغدا بدەین بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە بدۆزنەوە، و هەمیشە بروامان بەوە هەبووە کە ئەگەر ڕێگەی گفتوگۆ هەبێت ئێمەش پێمان باشە بە لەیەکتر تێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكەین.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.