سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووس "ئه‌حمه‌د زاوێتی" كرد به‌هۆی كۆچی دوایی باوكیان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/7/12 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكيان، سه‌ره‌خۆشيى له رۆژنامه‌نووسى ديار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنيى "كوردستان بيست و چوار"، ئه‌حمه‌د زاويتى و خانه‌واده و كه‌سوكاريان كرد.
به‌ڕێزيان وێڕاى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه، ئه‌حمه‌د زاويتى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده و كه‌سوكاريان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.