Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 13:05

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا یارمەتییەکی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆکراینا پەسەند کرد

کوردستان TV
100%

لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بڕی 500 ملیۆن دۆلار وەک یارمەتیی ئەمنی بۆ ئۆکراینا پەسەند کرد. ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی ئۆکراینایە لە شەڕی دژی ڕووسیادا.

ئەمڕۆ هەینی 11ـی تەمووز، یاسای دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA) کە بە 26 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە یەک دەنگی نەخێر لەلایەن لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند کرا، بڕگەیەک لەخۆدەگرێت بۆ درێژکردنەوەی پلانی یارمەتییە ئەمنییەکان بۆ ئۆکراینا تا ساڵی 2028، هەروەها بودجەی تەرخانکراوی لە 300 ملیۆن دۆلارەوە لە ساڵی 2025 بۆ 500 ملیۆن دۆلار بەرز دەکاتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئامانج لەم پلانە، بەهێزکردنی تواناکانی بەرگریی ئۆکراینایە لە کاتی شەڕی دژی هێزەکانی ڕووسیادا.

بە شێوەیەکی گشتی، یاسای بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا پشتگیری لە بودجەیەکی 925 ملیار دۆلاری بۆ بەرگریی نیشتمانی دەکات، کە 878.7 ملیار دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری و 35.2 ملیار دۆلاریشی بۆ وەزارەتی وزە تەرخان کراوە. هەروەها یاساکە ڕێگە دەدات بڕی 6 ملیار دۆلار لەم بودجەیە بۆ پێداویستییە لەناکاو و گرنگەکان بگوازرێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.