وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بەهۆی رووداوەكانی رۆژانی رابردووی ناوچەی خەبات، زیان بەر وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای ناوچەكە كەوتووە و بەهۆیەوە كارەبا كەمبووەتەوە.
وەزارەتی كارەبا ئەمشەو پێنجشەممە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوە نەخوازراوەکانی ناوچەی خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە.
راشیگەیاند: ئەم زیانە کاریگەریی کردووەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا.
وەزارەتی كارەبا هەروەها هاووڵاتییانی ئاگادار كردەوە کە لە زووترین کاتدا تیمەکان ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.