Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 20:25

غەززە.. ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیل 64 كەس كوژراون

کوردستان TV
100%

بەرگریی شاستانیی غەززە ئاشكرای دەكات، تەنیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 64 كەس بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل كوژراون، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت ئەندامێكی بزووتنەوەی حەماسیان كردۆتە ئامانج و كوشتوویانە.

بەرگریی شاستانیی غەززە رایگەیاند: بەشێوەیەكی گشتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 64 كەس بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی  غەززە كوژراون.

راشیگەیاند: لەنێو ئەم 64 كوژراوەدا 17 كەس لە ئەنجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بنكەیەكی تەندروستی لە ناوچەی بەلح كوژراون.

هەروەها رایگەیاند: لەنێو ئەم 17 كوژراوەدا بەلایەنی كەم 8 منداڵ هەن.

لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە: هێرشیان كردۆتە سەر ئەندامێكی باڵای بزووتنەوەی حەماس و كوشتوویانە كە لە كاتی بۆردومانەكەدا لەبەردەم بنكە تەندروستییەكەدا بووە.

بڵاویشی كردەوە: ئەو ئەندامەی حەماس پێشتر لە هێرشی ئۆكتۆبەری 2023 بۆ سەر ئیسرائیل دەستی هەبووە.

سوپای ئیسرائیل نەشی شاردەوە كە دڵگرانە بەوەی لە ئەنجامی بەئامانجگرتنی ئەو ئەندامەی حەماس، چەند هاووڵاتییەكی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.