Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 02:29

فوئاد حوسێن و باڵیۆزخانەی ئەمریكا كێشەی مووچە و شایستە داراییەكانیان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و ستیڤن ڤاگن هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكدا جەختیان لە چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت كێشەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، كردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە فوئاد حوسێن و ستیڤن ڤاگن لە بەغدا كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كێشە داراییەكانی نێوان هەردوولایان، تاوتوێ كرد.

هەر لە كۆوبوونەوەكەدا دۆخی كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە هەرێمی كوردستان خرایە بەرباس بەتایبەت ئەوانەی لە بواری نەوت كار دەكەن. لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە گرینگی گەیشتن بە چارەسەرێكی راستەقینەی كێشەكان كردەوە بۆ گرەنتیكردنی بەڕێوەبردنی سامانی وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەرانە كە بەرژەوەندیی گشتیی عێراقی تێدابێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها رایگەیاند: فوئاد حوسێن لە میانەی كۆبوونەوەكەدا خواستی حكوومەتی عێراقی بە پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكا لە سەرجەم بوارەكاندا دووپات كردەوە، لەگەڵ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری وڵات بۆ بەرژەوەندیی گشتیی وڵات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.