دەسەڵاتدارانی توركیا بڕیاریانداوە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئامرازەكانی گواستنەوەی گشتی لە وڵاتەكەیان بكرێتە خۆڕایی بە بۆنەی ساڵیادی هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی 2016ی ئەو وڵاتە.
بڕیارەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریداوە رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو رێكەوتی 15ی تەمووز، سەرجەم ئامرازەكانی گواستنەوەی گشتی لە شارەكان بكرێتە خۆڕایی بۆ ساڵیادی كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی 2016.
بەگوێرەی بڕیارەكە، هێڵەكانی گواستنەوەی گشتی لە هەریەك لە شارەكانی ئەنقەرە، ئەستەنبۆڵ و ئیزمیر و چەند فڕۆكەخانە و ناوچەیەكی دیكە دەكرێنە خۆڕایی.
جەختیش لەوە كراوەتەوە كە هاووڵاتییان لە رۆژی سێشەممە دەتوانن بەبێ پێدانی هیچ پارەیەك، تەواوی ئامڕازەكانی گواستنەوەی گشتی لەم شارانە بەكاربهێنن.
ئەمە جگە لەوەی كە رۆژی 15ی تەمووز لە ساڵیادی كودەتا شكستخواردووەكەی ساڵی 2016، لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت كراوەتە پشووی فەرمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.