کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، 9-10 بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، حەسەن هادی زایر، له تیمی راگەیاندكارانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی رایگەیاندووه: "بانگەشەی فەرمیی بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنی داهاتووی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراقدا كه كۆمسیۆن بریاری له‌سه‌ر داوه لە 9ـی 10 دەستپێدەکات و تا 8ـی 11 بەردەوام دەبێت.
حەسەن هادی ده‌شڵێت: کۆمسیۆن له داهاتوویه‌كی نزیكدا چەند رێنماییەکی هاوبەش سەبارەت بە شێوازی هەڵواسینی بانگەشەی هەڵبژاردن و دیاریکردنی شوێنەکان دەردەکات و گشتاندنی پێ ده‌كرێت بۆ ته‌واوی پارێزگاكان.
سەبارەت بە سزاکانی سه‌رپێچی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لای كاندید و حزبه‌كان حه‌سه‌ن هادی گوتی، سزاکان بۆ سەرپێچیکاران له قۆناغی یه‌كه‌م بە ئاگادارکردنەوە دەستپێدەکات، دواتر سزای دارایی کە لە یەک ملیۆنەوە تا 25 ملیۆن دینار دەبێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەپێی قەبارە و جۆری سەرپێچییەکە، رەنگە سزاكه‌ش بگۆڕێت و بگاتە دوورخستنەوەی كاندیده‌كه لە کێبڕکێی هەڵبژاردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.