له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ئه‌مڕۆ پێنجشەممە داوای لە سیاسەتمەداران و بازرگانانی وڵاتانی رۆژاوا کرد لە بەرامبەر هێرشە توندەکانی رووسیا وەبەرهێنانی بەرگریی له وڵاته‌كه‌یدا بەرز بکەنەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، زێلێنسکی لە سەرەتای کۆنفرانسی بووژانەوەی ئۆکراینا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ئامانجی کۆکردنەوەی پشتیوانیی و وەبەرهێنانە بۆ وڵاتەکەی رایگه‌یاند، له‌شكركێشی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه خۆماڵییه‌كانی ئۆكراینا هه‌موو سنوورێكی مرۆیی تێپه‌ڕاندووه و پێویسته وڵاتانی رۆژئاوا سزای زیاتر به‌سه‌ر رووسیادا بسه‌پێنن.
زێلێنسکی زیاتر گوتی: " دەبێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی رووسیا بوەستێنین، ئەمەش بە واتای دابینکردنی زیاتری بەرگریی ئاسمانی و وەبەرهێنانە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رێگریکەرو به‌هێزتركردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی".
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا زێلینسكی راشیگه‌یاند: داوا لە هەموو هاوبەشەکانمان دەکەم وەبەرهێنانەکانیان زیاد بکەن، کاتێک رووسیا هێرشەکانی زیاد دەکات".
لای خۆیه‌وه، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاند، پابه‌ندین به هاوكاریی كردنی ئۆكراینا و بە بەهای نزیکەی 10 ملیار یۆرۆ (12 ملیار دۆلار) هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان پیشكه‌ش ده‌كه‌ین.
زێلێنسکی له كۆنفرانسی بووژانه‌وه‌ی ئۆكراینا ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌ی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا كرد و گوتی: " پوتین دەیەوێت گەلەکەمان ئازار بچێژێت، ژیان و ماڵوحاڵی خۆیان به‌جێبێڵن".
زێلینسكی داوای لە دوو هەزار کۆمپانیا و نزیکەی 30 وڵاتی دیاری رۆژئاوا كرد کە نوێنەرایەتیان لە رۆما هەیە، یارمەتی ئۆکراینا بدەن.
هاوكات، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سندوقی به وه‌به‌رهێانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئۆكراینا هه‌یه، یەکێتی ئەوروپا ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، بڕی 2.3 ملیار یۆرۆ (2.7 ملیار دۆلار)ی دیاریکردووە بۆ یارمەتیدانی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراینا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.