گەنجێک لە "گەڕەکی عەسکەری"ی کەرکووک کوژرا و تیمەکانی پۆلیس بەدوای تاوانبارەکەدا دەگەڕێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی تەمووز، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە "هەڵۆ جەباری"، پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی بەرجس سەحاب حەمید لە گەڕەکی عەسکەریی کەرکووک کوژراوە و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە.
سەرچاوەکەی پۆلیس دەڵێت، لە لێکۆڵینەوەکەمان بەردەوامین و بەدوای سەرە داوێکدا دەگەڕێین بۆ گرتنی تاوانبارەکە و زانینی هۆکاری کوشتنەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.