بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل، مووشەکێکی بالستیکی خستە خوارەوە کە لە لایەن حووسییەکانی یەمەنەوە ئاراستەی ئەم وڵاتە کرابو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی تەمووز، سوپای ئیسرائیل لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرا و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچ درایەوە، بە هۆیەوە لە چەند ناوچەیەک زەنگی مەترسی بەکار کەوت".
شەوی یەکشەممە سوپای ئیسرائیل سێ بەندەری دەریایی و وێستگەیەکی کارەبای لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکانی یەمەن بۆرودومان کرد.
لە دوای زنجیرە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر حووسیەکانی یەمەن و لەناوبردنی چەند بەندەرێک، حووسییەکان بێ وەڵام نەبوون و لەم هەفتەیە دا بۆ جاری دووەم هێرشیان کردەوە سەر ئیسرائیل.
یەکەم وەڵامی حووسییەکان بۆ ئیسرائیل، هێرشکردنەسەر دوو کەشتیی بازرگانی بوو لە دەریای سوور.
ئیسرائیل مووشەکێکی حووسییەکانی یەمەنی خستە خوارەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.