پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر كرد كە چەندین تاوانی دزیكردنی جانتا و مۆبایلی ئافرەتانی ئەنجام دابوو.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سكاڵای تۆمار كرد كە لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە مۆبایلەكەی ڕفێنراوە، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستی پێ كرد".
راشیگەیاند "مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری توانیان تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بكەن".
هەروەها رایگەیاند "لە كاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت تۆمەتبار چەندین تاوانی دزینی مۆبایل و جانتای ژنانی لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی ئەنجام داوە".
پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەكە، ئاماژەی بەوەش دا كە ناوی (س. م. ف)ـە و لە دایكبووی ساڵی 2003یە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.