Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 06:00

دۆناڵد ترەمپ پێناسی گومرگی 30% بەسەر عێراق سەپاند

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری دا، پێناسی گومرگی بە رێژەی 30% بەسەر ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و لەنێویاندا عێراق، بسەپێنێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: پێناسی گومرگی بە رێژەی 30%ی بەسەر عێراق دەسەپێنرێت.

گوتیشی: ئەم پێناسە گومرگییە نوێیە لە رۆژی 1ی مانگی ئابی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جگە لە عێراق، دۆناڵد ترەمپ هەروەها پێناسی گومرگی بەسەر چەند وڵاتێكی دیكەش سەپاند بەمشێوەیە: جەزائیر و لیبیا و برۆنای بەڕێژەی 30%، هەروەها مۆلدۆفا و فیلیپین و برۆنای بەڕێژەی 25%.

بەهەمانشێوە ترەمپ دوێنێ سێشەممە سەپاندنی پێناسی گومرگی 25%ی بەسەر هەردوو وڵاتی ژاپۆن و كۆریای باشوور راگەیاندبوو بەهۆی نەكڕینی كەلوپەل و خۆراكی ئەمەریكی بەتایبەت برنج.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.