سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کۆبوونەوە و جەختیان لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سوپای عێراق و پیشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کردەوە.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/9 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، و قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق کۆ بوونەوە و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراقیان تاوتوێ كرد.
لە دیدارەکەدا هەردوو لا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرد.
له ته‌ور‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا کە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ئامادەی بوو، تیشک خرایە سه‌ر دۆخ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى سياسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
پاراستنى ئارامى و ئاسايشى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى تر‌ى ئه‌منى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.