ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا له‌باره‌ی پرسی ئاڵۆزی كۆچبه‌رانی نایاسایی به سه‌ردانێكی پرۆتۆكۆڵی گه‌یشته بریتانیا و له‌لایه‌ن كیه‌ر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا پیشوازی لێكرا.
به‌پێی میدیاكانی بریتانیا، له‌نده‌ن سیاسه‌تی فشارخستنه سه‌ر فه‌ره‌نسای چڕكردووه‌ته‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ بۆ سنووردارکردنی کۆچبەری بێ بەڵگەنامە.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌سۆشێتد پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ڕێگەی بەلەمی بچووکەوە لە باکووری فەرەنساوە دەگەنە کەنارەکانی باشووری ئینگلترا رووی له زیاد بوون كردووه، ئه‌مه‌ش پرسێکی سیاسی گەورەیە بۆ کیه‌ر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی پارتی کرێکاران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ستارمەر گوشاره‌كانی زیاتر كردووه له‌سه‌ر ئیمانوێل ماكڕۆن بۆ ئەوەی زیاتر کار بکات بۆ وەستاندنی پەڕینەوەی كۆچبه‌ران له نۆكه‌ندی ئینگلیز بۆ ناو خاكی بریتانیا .
ماكڕۆن و ستامه‌ر نیازی هاوبه‌شان هه‌یه بۆ پرسی كۆچبه‌رانی نایاسایی و له پلانیان دایه رێكاری تازه و نوێ بگرنه به‌ر بۆ سنوورداركردنی لێشاوی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ هه‌ردوو وڵات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەمساڵ زیاتر لە 21 هەزار کۆچبەر لە باکووری فەرەنساوە بە کەشتیی بچووكه‌وه پەڕیونه‌ته‌وه بۆ باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، ئەمەش سەرئێشەیەکی گەورەی بۆ ستارمەر دروستکردووە، لەکاتێکدا لایەنە راستڕەوە توندڕەوەکان لە زیادبوونی لێشاوی كۆچبه‌رانی نایاسایی نیگه‌رانن له سیاسه‌ته‌كانی ستامه‌ر.
هاوكات، ماکرۆن لە وتارێکیدا کە رۆژی سێشەممە بۆ پەرلەمان پێشکەشی کرد، بەڵێنیدا رێوشوێنەکانی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیز جێبەجێ بکات و ئەو پرسەی بە "بارگرانی" بۆ هەردوو وڵات وەسف کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرەنسا و بەریتانیا "بەرپرسیاریه‌تی هاوبەشیان" هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچی نایاسایی كه رووی له هه‌ردوو وڵات كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.