Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 04:57

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌ باڵيۆزى ڤه‌نزوێلا كرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بالێۆزی ڤەنزۆێلا لە عیراق کرد و سەبارەت بە دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان کرد.

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/7/9 "نێچيرڤان بارزانى"، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ "ئه‌رتورۆ ئه‌نيبال گالێگۆس ڕاميرێز"، باڵيۆزى ڤه‌نزوێلا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌تى بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ڤه‌نزوێلا له‌گه‌ڵ عێراقدا بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌ر‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى خرانە‌ به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه‌، جه‌خت له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان، كرايه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.