Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:31

ڕووسیا لە نوێترین هێرشی بۆ سەر ئۆکڕانیا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد

کوردستان TV
100%

ڕووسیا بە ژمارەیەکی پێوانەیی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، هێرشی کردووەتە سەر ئۆکڕاینا و ئەمەش بە گەورەترین هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لە پاش هەڵگیرسانی شەڕ دادەنرێت.

ڕۆژی چوارشەممە،9ـی تەمووز، هێزی ئاسمانیی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ڕووسیا شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و بە 728 فڕۆکەی بێفرۆکەوان و 13 مووشەک، چەندین ناوچەی کردە ئامانج، ئەمەش نوێترین پەرەسەندنە لە چوارچێوەی زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لەم جەنگەدا کە زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکڕانیا، ڕایگەیاند: شاری لوتسک لە باکووری ڕۆژئاوای ئۆکڕاینا، کە هاوسنوورە لەگەڵ پۆڵندا و بیلارووسیا، زۆرترین زیانی بەر کەوتووە، هەرچەندە 10 ناوچەی دیکەش کراونەتە ئامانج.

شاری لوتسک چەندین فڕۆکەخانەی سەربازیی تێدایە کە لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە بەکاردەهێنرێن و فڕۆکەی بارهەڵگر و فڕۆکەی جەنگی بە شێوەیەکی بەردەوام بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دەفڕن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هێزی ئاسمانی، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا 296 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و حەوت مووشەکی خستووەتە خوارەوە، لە کاتێکدا 415 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە لە ڕادارەکان ونبوون یان نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان بپێکن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.